سنە؛ زانا مینبەری لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان دەستبەسەرکرا

زانا مینبەری لاوی خەڵکی سنە و خوشکەزای پەیمان مینبەری، هاووڵاتیی گیانبەختکردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢١:٣٣

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

زانا مینبەری لاوی خەڵکی سنە و خوشکەزای پەیمان مینبەری، هاووڵاتیی گیانبەختکردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٠ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، زانا مینبەری لاوی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارەدا دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی حاجی ئاوا لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەرکراوە.

شایەنی باسە کە زانا مینبەری، خوشکەزای پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە شاری سنەیە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە