دەستبەسەرکردنی ئەسرین محەممەدی، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز لە بەرەبەرەی ساڵیادی گیانبەختکردنی براکەی

ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی، گیانبەختکردوویەکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لە سەروبەندی ساڵیادی گیانبەختکردنی براکەی، لەلایەن ه

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢١:٥٠

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی، گیانبەختکردوویەکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لە سەروبەندی ساڵیادی گیانبەختکردنی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ئەسرین محەممەدی، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، لە کاتێکدا کە سێ ڕۆژی ماوە بە ساڵیادی گیانبەختکردنی شەهریار محەممەدی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی دادخوازی محەممەدی و ئەسرین محەممەدی، کچی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر کردووە.

شەهریار محەممەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری بۆکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی بەخت کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە