ناڕوونی چارەنووسی کاوە حیجازی دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەرکران

کاوە حیجازی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە دوو حەوتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٤٨


هەنگاو: چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کاوە حیجازی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە دوو حەوتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر کراوە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی کاوە حیجازی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیکی بنەماڵەی حیجازی، ئەو هاووڵاتییە تاکوو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە بنەماڵەکەیە نەگرتووە و هەروەها لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.

کاوە حیجازی خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، پێش لەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، لە دووکانەکەی خۆی لە شاری سەقز سەرقاڵی کارکردن بووە.

شایانی باسە کە کاوە حیجازی، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٣) لە ماڵەکەی خۆی و لە شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە