ماردین چێودار تەمەن ١٨ ساڵ لە نەغەدە دەستبەسەرکرا

بە دەستبەسەرکردنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ماردین چێودار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئە

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٠١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣


بە دەستبەسەرکردنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی ماردین چێودار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە لەم حەفتەیەدا بوون بە چوار هاووڵاتی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٣ی جولایی ٢٠٢٣)، ماردین چێودار، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سندوسی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیکی بنەماڵەی چێودار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو لاوە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بارەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە