بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان و سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەریاندا

حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، لاوی گینابەختکردووی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری سنە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە سزای شەش مانگ

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٢٤


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، لاوی گینابەختکردووی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری سنە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە سزای شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ٢٢٧٣ (٥ی جولایی ٢٠٢٣)، حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی یەکێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی بۆکان بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی"، سزای شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و هەروەها لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری سنە، دیواندەرە و دێولان کە سەردانی گڵکۆی گیانبەختکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی شارەکانی سەقز و بۆکانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران کە یەکیان حەسەن ئەمینی بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گواسترانەوە.
دواتر ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، بە دانانی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک داستپێڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی دیاریکراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

محەممەد ئەمینی، برای حەسەن ئەمینی و دانیشتووی گەڕەکی تەقتەقان لە شاری سنە، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و لەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی بەخت کرد.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە