ئەشکەنجە و وەرگرتنی دادنپیدانانی زۆرەملێ لە ئەرەشک قەیسەربەیگی منداڵی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام
ئەرشەک قەیسەربەیگی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەر
هەنگاو: پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
ئەرشەک قەیسەربەیگی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەراوڵە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و نەچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەرشەک قەیسەربەیگی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و دانیشتووی شاری سەراوڵە سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە ئەشکەنجە دراوە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو مێرمنداڵە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە ناچار بووە بەبێ هیچ نووسراوەیەک وەرەقەیەکی سپی واژۆ بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، ئەرشەک قەیسەربەیگی، مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە ساڵی ٢٧٢٢ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لە شاری سەراوڵە، جارێکی تر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواجار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.