کوژرانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لەلایەن باوکییەوە

زیلان ئەیواز، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بە پاساوی "پاراستنی شەرەف"، لەلایەن باوکییەوە بە ناوی سەلام ئەیواز بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:١١


هەنگاو: هەینی، ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

زیلان ئەیواز، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بە پاساوی "پاراستنی شەرەف"، لەلایەن باوکییەوە بە ناوی سەلام ئەیواز بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٧ی جولایی ٢٠٢٣)، زیلان ئەیواز، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "زیوە"ی سەر بە شاری پیرانشار، بە دەستی باوکی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلام ئەیواز باوکی زیلان، بە دەمانچەی کۆڵتی کەمەری کچەکەی کوشتووە.

ئەم سەرچاوەیە لەسەر وردەکاریی ئەم کوشتنە ڕایگەیاند: باوکی زیلان ئەیواز دوای ئەوەی کە ئاگادار بووە کچەکەی لەگەڵ کوڕێک پەیوەندیی بووە، کوشتوویەتی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە