سیناریۆ سازی و ڕفاندنی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لاوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر، بە سیناریۆ سازی و فریودان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٩:٣٦


هەنگاو: یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر، بە سیناریۆ سازی و فریودان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ١١: ٠٠ی بەر لە نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٨ی ثولای ٢٠٢٣)، ئیدریس محەممەدی‌ئازەر، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "باوڵە» ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییەیان بردووە بۆ شوێنێکی دیاریکراو و لەوێشەوە ڕفاندوویانە.

شایانی باسە کە ئیدریس محەممەدی‌ئازەر کرێکارە و بەپێی زانیارییەکان؛ ئەمڕۆ، واتە دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، لە شاری پیرانشارەوە بۆ شوێنێکی دیکە گواستراوەتەوە.

پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە