سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵتاب، دوو هاووڵاتیی شنۆ

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵتاب کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن.

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٢٢


هەنگاو: دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵتاب کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئاسایش و ئارامیی نیشتمانی"، سزای ١ ساڵ بەندکردن بەسەر موبین ڕەسووڵتاب و سزای ٩ مانگ بەندکردن بەسەر مێهران حەسەنزادە سەپاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ بەفەرمی بەو دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

مێهران حەسەنزادە و موبین ڕەسووڵتاب، ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری شنۆ و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ بەندیخانەی ئورمیە گواسترانەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٢دا بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترانەتەوە، دواجار مێهران حەسەنزادە ڕۆژی ٩ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراوە و هەروەها موبین ڕەسووڵتاب ڕۆژی ١٥ی ئەو مانگە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە