برینداربوونی کۆڵبەرێک لە نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

کۆڵبەرێک بە ناوی ئیدریس ڕەحمانی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییە جێگیرکراوەکان لە سنووری نە

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٠٨


هەنگاو: دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی ئیدریس ڕەحمانی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییە جێگیرکراوەکان لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٩ی جولایی ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئیدریس ڕەحمانی، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس ڕەحمانی خێزاندار و باوکی منداڵێکە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود، شانی بە سەختی بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە