دەستبەسەرکردنی ئیدریس نەوبەخت، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئیدریس نەوبەخت، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو شەشەمین هاووڵ

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٤٧


هەنگاو: سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئیدریس نەوبەخت، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو شەشەمین هاووڵاتییە کە لەم حەفتەیەدا لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئیدریس نەوبەخت و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

سایانی باسە کە ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، لانی کەم شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەنگاو ناوی پێنج کەسی تریان بە ناوەکانی شۆڕش ئیبراهیمی، عومەر کامووسی، یەعقووب فەتاحی، ئیدریس محەممەدی‌ئازەر و ئەیووب عەبدوڵڵاپوور ڕاگەیاندبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە