دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی سەدیق ڕێحانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە

هاووڵاتییەک بە ناوی سدیق ڕێحانی و خەڵکی شاری سنە، نزیک بە حەفتەیەکە لەو شارە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا هەنووکە هیچ زانیارییەک لەسەر

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٢٢


هەنگاو: سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی سدیق ڕێحانی و خەڵکی شاری سنە، نزیک بە حەفتەیەکە لەو شارە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا هەنووکە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەدیق ڕێحانی، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، حەوت ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بێبەری و بێبەش کراوە.

ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، بنەماڵەی ڕێحانی بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان چوونە بەندیخانەی ناوەندیی سنە، بەڵام بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕ سدیق بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ لە شاری سنە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، تاکوو ئێستا لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئاگادار نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە