دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی مامەند قوڕەیشی و جەماڵ بایزیدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٢٨


هەنگاو: چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی مامەند قوڕەیشی و جەماڵ بایزیدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١١ی جولایی ٢٠٢٣)، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مامەند قوڕەیشی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی خێراوا و دانیشتووی شاری مەهاباد و هەروەها جەماڵ بایزیدی، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراوان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مامەند قوڕەیشی و جەماڵ بایزیدی، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە