دەستبەسەرکردنی هیوا دەرخوردی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی هیوا دەرخوردی (خارجە) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش چارەنووسی ناڕوونە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٤٧


هەنگاو: چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی هیوا دەرخوردی (خارجە) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی جولایی ٢٠٢١) هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی هیوا دەرخوردی، خەڵکی شاری پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکوومەتییەکان ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانی کەم ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە