دوو هاووڵاتیی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی تەها کەریمی و موختار شەریفی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:١٩


هەنگاو: چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی تەها کەریمی و موختار شەریفی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٠ی جولایی ٢٠٢٣)، موختار شەریفی، خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم گوندە دەستبەسەرکرا.

هەر لەم ڕاستایەدا دوو ڕۆژ پێشتر، یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، تەها کەریمی تەمەن ٤٢ ساڵ، لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی هیچ بڕیارێکی دادوەر و بەڵگەنامەی یاسایی ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەرکردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە