دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و مەهاباد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی یووس

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٥٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی یووسف بەکری، خەڵکی شاری مەهاباد و محەممەد ڕۆستەمی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣)، یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ و دانیشتووی "پشتەپە"ی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، محەممەد ڕۆستەمی، هاووڵاتییەکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و تەمەن ٣٣ ساڵ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

یووسف بەکری و محەممەد ڕۆستەمی، هەردووکیان لە شوێنی کارەکەیان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراون، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک ورد و دورست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە