ئارمان نیکپەی، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

ئارمان نیکپەی، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٢٦


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئارمان نیکپەی، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، ئارمان نیکپەی، خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی و ئیزنی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئارمان نیکپەی و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدانییە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئاروین نیکپەی، برای ئارمان نیکپەی، دوای چوار مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، بە شێوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە