برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد محەممەدی و خەڵکی شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەحکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوودی کرماشان بە سەختی بریندار بووە.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٢٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد محەممەدی و خەڵکی شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەحکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوودی کرماشان بە سەختی بریندار بووە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی جولایی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد محەمەدی و خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە دوای ئەوەی کە ئەوەی کە لەلایەن هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە، بەهۆی قووڵیی برینەکانی و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە