پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقزی گواستراوە
هادی مەحموودی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئاکۆ حەمیدی و ئازاد مورادیان، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی س
هەنگاو: پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
هادی مەحموودی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئاکۆ حەمیدی و ئازاد مورادیان، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣) پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەناوەکانی کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئاکۆ حەمیدی و ئازاد مورادیان، دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە.
ئاکۆ حەمیدی و هادی مەحموودی، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکران دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوە.
هەر لەم ڕاستایەدا کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی و ئازاد مورادیان ٣٠ی جۆزەردان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکران و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەم کەسانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێبەریبوون.