کوژرانی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە کامێران

تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە ناوی عەلی مەولایی و خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان لە شاری کامێران بە تەقەی

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٥٧


هەنگاو: هەینی، ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە ناوی عەلی مەولایی و خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان لە شاری کامێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١١ی جولایی ٢٠٢٣)، لە کاتی ڕاوەدوونانی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بە ناوی عەلی مەولایی و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لە گوندی "تەختی زەنگی"ی سەر بە شاری کامێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژرا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "بیهۆری" سەر بە شاری کرماشانە و ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی ناکۆکی لەسەر کێڵگەی کشتوکاڵی، دوو هاووڵاتیی کوشتووە و هەڵاتبوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە