دەستبەسەرکردنی سەربازێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ئەمیرحوسێن زارعی، سەربازێکی خەڵکی "مورموری"ی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بنکەی ئینتزامیی سەراو نیلوفەری کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدار

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٥٩


هەنگاو: هەینی، ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئەمیرحوسێن زارعی، سەربازێکی خەڵکی "مورموری"ی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بنکەی ئینتزامیی سەراو نیلوفەری کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، سەربازێکی کورد بە ناوی ئەمیرحوسێن زارعی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی مورموریی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە بنکەی ئینتزامیی سەراو نیلوفەری کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە کوردە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە شاری ئیلام گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەمیرحوسێن زارعی و هەروەها دۆخی تەندروستیی ناوبراو دوای دەستبەسەربوونی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە