ئاودانان؛ محەممەد دانیالی، چالاکی فەرهەنگی بە دانانی بارمتەی ٥ ملیار تمەنی ئازادی کرا
محەممەد دنیالی، ئەندامی گرووپی شاخەوانی "بناری ئاودانان" و خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە ئیلام، دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە دەستبەسەرگە بە دانانی بارمتەی قو
هەنگاو: هەینی ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
محەممەد دنیالی، ئەندامی گرووپی شاخەوانی "بناری ئاودانان" و خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە ئیلام، دوای تێپەڕاندنی دوو مانگ لە دەستبەسەرگە بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازادکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، محەممەد دنیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاودانان بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی هەتا تەواوبوونی دادگاییکردنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازادکرا.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە لە ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، محەممەد دانیالی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئیلام بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر دەستڕانەگەیشتنی بە وردەکاری دۆسیەکەی و تاشرانی قژی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، بۆ ماوەیەک مانی لە خواردن گرت.
محەممەد دانیالی، شەوی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لە کاتێکدا بۆ کارکردن لە ئاودانانە ڕوویکردبووە شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئیلام گواستراوە.