برینداربوونی ٤٠مین کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێک بە ناوی ڕامین کەریمی، خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود بە

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٤٨


هەنگاو: هەینی، ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی ڕامین کەریمی، خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو ٤٠مین کۆڵبەرە کە لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لەم سنوورە بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا ڕامین کەریمی، لاوی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین کەریمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لاقی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە نەشتەرگەریی بۆ کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە (کەمتر لە ٧ مانگ)، لانی کەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری نەوسوود بریندار بوون کە ٤٠ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە