دەستبەسەرکردنی ئەرسەلان محەممەدی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئەرسەلان محەممەدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٨:٢٦


هەنگاو: هەینی، ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئەرسەلان محەممەدی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ئەرسەلان محەممەدی و خەڵکی گوندی "گەرگوول"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم گوندە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دورست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو دوای دەستبەسەربوونی، لە بەردەستدا نییە.

لە ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕەوە لانی کەم ٨ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەنگاو تاکوو ئێستا ناوی ٧ کەسی دیکەیانی بە ناوەکانی؛ شۆڕش ئیبراهیمی، عومەر ئیبراهیمی، یەعقووب فەتاحی، ئیدریس محەممەدی‌ئازەر، ئەیووب عەبدوڵڵاپوور، هیوا دەرخوری و ئیدریس نەوبەخت پشتڕاست کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە