ڕاپۆرتی هەنگاو سەبارەت بە هۆکاری مردنی ڕاحلە ڕاهدار، قوربانیی منداڵ هاوسەری لە شاری خۆی

ڕاحلە ڕاهدار، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، لەلایەن دایک وباوکییەوە بە پاساوی پاراستنی "نامووس و شەرەف" و ب

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٤٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ڕاحلە ڕاهدار، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، لەلایەن دایک وباوکییەوە بە پاساوی پاراستنی "نامووس و شەرەف" و بەبیانووی هەبوونی پەیوەندی کوژرا. ڕاحلە ڕاهدار، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر بەمێرد دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣) مێرمنداڵێکی قوربانیی منداڵ هاوسەری بە ناوی ڕاحلە ڕاهدار، تەمەن ١٥ ساڵ، لەلایەن دایک وباوکییەوە لە ماڵەکەیاندا لە گوندی ڕازی سەر بە شاری کۆتۆل لە خۆی کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییە نوێیانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، دایک و باوکی ڕاحلە ڕاهدار بە بەبەکارهێنانی شاڵ ڕاحلەیان خنکاندووە. سەرەتا دایکوباوکی ئەم مێرمنداڵە ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە" کە دواتر لە ژێر لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

هەشت مانگ پێش، لە کاتێکدا کە ڕاحلە ڕاهدار تەنها تەمەنی ١٤ ساڵ بووە، لەلایەن دایکوباوکییەوە بەزۆر ناچار بەهاوسەرگیری لەگەڵ کەسێککراوە کە ١٢ ساڵ لە خۆی گەورەتر بووە. ناوبراو چەند ڕۆژ بەرلە کوژرانی، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە تۆمەتبارکراوە، کە لە دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵی دایکوباوکی، لەلایەن ئەوانەوە دەکوژرێت.

پێش لە دانپێدانانی دایکوباوکی ڕاحلە بە تاوانەکەیاندا، هەنگاو لە زاری دانیشتوانی کۆتۆل، هۆکاری مردنی ڕاحلە ڕاهداری بە خۆکوشتن لە ئاکامی گوشارەکانی بنەماڵەوە ڕاگەیاندبوو. دایک و باوکی قوربانی بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکەیان وایان بڵاوکردبووە کە کچەکەیان خۆی کوشتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە