ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی دوو کۆڵبەر دوای برینداربوونیان لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری "تەتە"ی سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی ب

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٥٣


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری "تەتە"ی سەر بە شاری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون، دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولایی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ هاوکات لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی "بارام ئاوا"ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوی حوسێن (هێشتا ناوبانگی بۆ هەنگاو ئاشکرا نییە) لە سنووری شاری نەوسوود سەر پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دوو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی" لە شاری مەریوان گواستراونەتەوە و هەنووکە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

شایانی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کراوە و لاقی هەردووکیان بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە