دەستبەسەرکرانی سیاوەش ڕوزخون لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی سیاوەش ڕوزخون، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٨:٤٧


هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی سیاوەش ڕوزخون، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، سیاوەش ڕوزخون، خەڵکی گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، زیاتر لە ٣٠ کەس لە هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی مۆڵەتی دادگا و بەڵگەنامەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سیاوەش ڕوزخون و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، سیاوەش ڕوزخون پێشینەی چالاکیی سیاسیی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان هەبووە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە