گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوو ئازاد حوسێنپووری
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، برا و خوشکەکانی دکتۆر ئازادی حوسێنپووری بە ناوەکانی شەیما حوسێنپووری، شیرین حوسێنپووری، فەریبا خوسێنپووری و شەهروز حوسێنپوو
هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، برا و خوشکەکانی دکتۆر ئازادی حوسێنپووری بە ناوەکانی شەیما حوسێنپووری، شیرین حوسێنپووری، فەریبا خوسێنپووری و شەهروز حوسێنپووری هەروەها زاواکەیان بەناوی ڕەحمان ئیسماعی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە خراونەتە ژێر گوشار و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٣)، دوو خوشکی ئازاد حوسێنپووری بەناوەکانی شەیما و فەریبا حوسێنپووری، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ دووەم جار بانگکراون. ئەو دوو کەسە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینە و هەڕەشەیان لێکراوە.
پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕدا، شیرین حوسێنپووری، فەریبا حوسێنپووری، شەهروز حوسێنپووری و ڕەحمان ئیسماعیلی بانگکرابوون و بۆ چەند سەعاتێک لە ژێر لێپرسینەوەدابوون.
هەنگاو زانیویەتی کە ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی کوشتنی لەم بنەماڵەی دادخوازە کردووە و تۆمەتباریکردوون بە هاوکاریکردنی "دژە شۆڕش"، ڕێبەرایەتی کردنی ناڕەزایەتییەکان و بەرپرسیارێتی کوشتنی چەند کەس لە ڕەوتنی ژن ژیان ئازادی لەو شارەیان خستووەتە ئەستۆیان.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیدارەی ئیتلاعات هۆشداری داوەتە ئەم بنەماڵە دادخوازە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێت لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادکرانەوەکانی گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتییەکان و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆ ببوێرن.
ئازاد حوسێنپووری پزیشکی ددان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دا لە کۆتایییەکانی شەوی پێنجشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.