دەستبەسەرکردنی لالیخان نیکنیا، هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی لالیخان نیکنیا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:٤٤


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی لالیخان نیکنیا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولایی ٢٠٢٣)، ژنێکی هاووڵاتی بە ناوی لالیخان نیکنیا، خەڵکی گوندی "حەکی"ی سەر بە ناوچەی تەرگەوڕ لە شاری ئورمیە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان؛ هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکردنی، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە