چارەنووسی سامان پاشایی لەدوای دەستبەسەرکرانی بە ناڕوونی ماوەتەوە

سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و خاوەنی میدالیای برۆنزی پاڵەوانیی زۆرانبازی فەرهەنگی جیهانی بۆ مێرمنداڵان، هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگ

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٢٣


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ و خاوەنی میدالیای برۆنزی پاڵەوانیی زۆرانبازی فەرەنگی جیهانی بۆ مێرمنداڵان، هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سامان پاشایی، مامۆستای زانکۆ، پاڵەوانی وەرزشی زۆرانباری جیهانیی و خەڵکی سەقز، لە پازدە ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.

لەماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا، سامان پاشایی لەمافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها هەر چەشنە پەیوەندی گرتنێک بە بنەماڵەکەیەوە بێبەری بووە.

ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢ی جولایی ٢٠٢٣)، لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری سنەوە بۆ شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەشێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکرا. دواتر ئەم هێزانە لە هێرشێکدا ماڵی ناوبراویان پشکنیبوو و دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکی تاکەکەسی ناوبراودا گرتبوو.

سامان پاشایی، کە دەرچووی بەشی فیزیۆلۆژی و خواردنە وەرزشییەکانە، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی ئەکادیمیایی نەتەوەیی پزیشکی وەرزشی ئەمریکایە، لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە