دەستبەسەرکردنی ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەندی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەند و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:١٨


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ڕەزا خۆشنەزەر، هونەرمەند و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٦ی جولایی ٢٠٢٣)، ڕەزا خوشنەزەر، هونەرمەندی خەڵکی شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی و بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هونەرمەندەیان بەهۆی خوێندنی سروودێک بە ناوی "وەتەن" دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە