کوژرانی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

هاووڵاتییەک بە ناوی قازی مستەفا عەلی و خەڵکی ناوچەی "بەمۆ"ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بۆ کوژاندنەوەی ئاگری چیای بەمۆ لە سنووری

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٣٤


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی قازی مستەفا عەلی و خەڵکی ناوچەی "بەمۆ"ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بۆ کوژاندنەوەی ئاگری چیای بەمۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات چووبووە ئەو ناوچەیە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١١ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی قازی مستەفا عەلی، خەڵکی گوندی "کانی‌پاشا"ی سەر بە ناوچەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری چیای بەمۆ چووبووە ئەو ناوچانە سنوورییانەی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بە وتەی بنەماڵەی قازی مستەفا عەلی، ئەم هاووڵاتییە لە قووڵاییی زیاتر لە کیلۆمەترێک لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کوژراوە و دواتر تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.

دواجار تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ لە کرماشانەوە بۆ هەڵەبجە گەڕێندرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە