دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژن لە شاری سنە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، چالاکێکی ژن بەناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ش

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٢١


هەنگاو: سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، چالاکێکی ژن بەناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، چالاکێکی ژنی خەڵکی سنە بەناوی بەیان فەرەجوڵڵاهی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بڕیاری دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەیان فەرەجوڵڵاهی و دەستبەسەریانکردووە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ بەیان فەرجوڵاهی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە