موحسین شابۆیی ١٤ ساڵ و خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

موحسین شابۆیی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٤٦


هەنگاو: سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

موحسین شابۆیی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٤ی جولایی ٢٠٢٣)مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی موحسین شابۆیی، خەڵکی گوندی "شاوانە"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو مێرمنداڵە برازای سیامەند شابۆیی، چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، پێشتریش دوو برای سیامەند شابۆیی کە یەکیان ناوی حوسێن و باوکی موحسین بوو و هەروەها کۆمار شابۆیی، کوڕە ١٤ ساڵانەکەی سیامەند لە شاری شنۆ و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی موحسین شابۆیی و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە