سەرجەم سزای ٦٣ مانگ بەندکردن بەسەر سێ چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنەدا سەپێندرا

سێ چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، خەبات مەحموودی و شادمان عەبدی، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سەرجەم

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٤٢


هەنگاو: سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

سێ چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، خەبات مەحموودی و شادمان عەبدی، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سەرجەم سزای ٦٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی سزای ٩ مانگ بەندکردنی بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەرانی حکوومەت" بەسەر کەماڵ کەریمی، سزای ١٨ مانگ بەندکردن بەتۆمەتی "کۆبوونەوە و پلانگێڕی لەدژی ئاسایشی نێوخۆیی و دەرەوەی وڵات" بەسەر خەبات مەحموودی و سزای سێ ساڵ بەندکردنی بە تۆمەتی "پێکهێنانی گروپی نایاسایی لە ئێراندا" بەسەر شادمان عەبدیدا سەپاند.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، سزای بەندکردنی کەماڵ کەریمی و خەبات مەحموودی بۆ ماوەی دوو ساڵ و سزای بەندکردنی شادمان عەبدی، بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوە هەڵپەسێردراوە.


کەماڵ کەریمی، خەبات مەحموودی و شادمان عەبدی، لە شەوی ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵی بنەماڵەی هومەن عەبدوڵڵاهی، لاوی گیانبەختکردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دا دەستبەسەرکرابوون.


ئەم چالاکە کرێکارییانە لە کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەم ساڵ بەدانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی هەتا تەواوبوونی ماوەی دادگاییکردنیان لەبەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە