ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرواڵە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لاوێکی خەڵکی شاری سەرواڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی شەهریار فەریادیانلە شاری سیروانی ئەم پارێزگایە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٥٩


هەنگاو: سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری سەرواڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی شەهریار فەریادیان لە شاری سیروانی ئەم پارێزگایە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی شەهریار فەریادیان، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەواڵەی سەر بە پارێزگای ئیسلام، لە ناوچەی "کارزان"ی سەر بە شاری سیروانی ئەم پارێزگایە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزانە بووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی دوای دەستبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە