ڕفاندنی میلاد مورشدی، خەڵکی سیروان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

لاوێکی خەڵکی کارزان لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەناوی میلاد مورشیدی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٢٨


هەنگاو: چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
لاوێکی خەڵکی کارزان لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەناوی میلاد مورشیدی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولایی ٢٠٢٣)، میلاد مورشیدی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کارزان، لە شاری سیروان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد مورشیدی، لە ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردانی ئەم ساڵیشدا، لەلایەن پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی شاری سیروان بانگکرابوو.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دا میلاد مورشیدی، لە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ژێر ئەشکەنجە و گووشاری ناوەندە ئەمنییەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە