دەستبەسەرکردنی ئەبووبەکر میرزایی، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئەبووبەکر میرزایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٤٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئەبووبەکر میرزایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولایی ٢٠٢٣)، ئەبووبەکر میرزایی و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە