ئیقبال شەعبانی چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

ئیقباڵ شەعبانی، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەیەک لە دەستبەسەرگەدا بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٣٦


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئیقباڵ شەعبانی، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەیەک لە دەستبەسەرگەدا بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی جولایی ٢٠٢٣)، ئیقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" و بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە کۆمەڵە"، سزای ٢ ساڵ و ٦ بە بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسە کە ئەم سزایە بۆ ماوەی ٣٠ مانگ هەڵپسێردراوە.

شیاوی ئاماژەپێکردنە کە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ دوایین دانیشتنی دادگا بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵ ئیقباڵ شەعبانی بەڕێوەچووبوو.

ئیقبال شەعبانی ڕۆژی شەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٠ی مەیی ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و دوای ١٥ ڕۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە، دواجار بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکوو کۆتایی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە