حەکیم محەممەدپوور چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین دەستبەسەرکرا

یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لە شاری بانە بە ناوی حەکیم محەممەدپوور لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێز

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٠٨


هەنگاو: چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لە شاری بانە بە ناوی حەکیم محەممەدپوور لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی جولای ٢٠٢٣) حەکیم محەممەدپوور ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم محەممەدپووری لە دوکانی خۆی لە شاری بانە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوەن.

حەکیم محەممەدپوور دوای دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی بانە گوازراوەتەوە و تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە