بانگکردن و دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی فارۆق حوسێنپەناە، لوقمان خادمی، سەعدوون عەبدوڵڵاهی، مستەفا ئیسماعیلی، حەسەن خ
هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لانی کەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی فارۆق حوسێنپەناە، لوقمان خادمی، سەعدوون عەبدوڵڵاهی، مستەفا ئیسماعیلی، حەسەن خدریپوور و عەلی کەریمی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کراون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا ٦ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سیوچ"ی سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی فاروخ حوسێنپەناە، لوقمان خادمی، سەعدوون عەبدوڵڵاهی، مستەفا ئیسماعیلی، حەسەن خدریپوور و عەلی کەریمی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.
لەم پەیوەندییەدا حەسەن خودریپوور و عەلی کەریمی، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگی کراون، دەستبەسەر کراون و بەپێی زانیارییەکان؛ عەلی کەریمی دوای لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە ئازاد کرا و دیسان هەمان ڕۆژ لە مەیدانی "هونەر"ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوەتەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات. چوار کەسی دیکە هەر ئەو ڕۆژە دوای لێپرسینەوە ئازادکراون.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری بانگکردن و لێپرسینەوە لەو هاووڵاتییانە ڕوون نەکراوەتەوە و هەروەها هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی حەسەن خدریپوور و عەلی کەریمی، دوای دەستبەسەرکردنیان لە بەردەستدا نییە.