دەستبەسەرکردنی خالید عەبدوڵڵازادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی خالید عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٣٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی خالید عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٧ی جولایی ٢٠٢٣)، خالید عەبدوڵڵازادە و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە ناوبراو بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە