سەپاندنی سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەر سولەیمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی سەقز

سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی لقی سەقزی یەکێتیی مامۆستایانی پیشەییی کوردستان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەم شارەوە سزای ٨ مانگ بە

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٤١


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سولەیمان عەبدی، مامۆستای قوتابخانە و ئەندامی لقی سەقزی یەکێتیی مامۆستایانی پیشەییی کوردستان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەم شارەوە سزای ٨ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سولەیمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی شاری سەقز، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی ئەو شارە، بە تۆمەتی "هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردنی کۆبووەنەوە نایاسایییەکان لە گۆڕستانی ئایچی" سزای ٨ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، سزای ٨ مانگ بەندکرانی ئەو مامۆستایە گۆڕدراوە بۆ ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بەو کەسانەی کە لەژێر چاودێریی "کۆمیتەی ئیمداد"ی حکوومەتن و هەروەها سزای لێدانی ٧٠ قامچییەکەشی بۆ ماوەی ٢ ساڵ و ٦ مانگ هەڵپسێردراوە.

سولەیمان عەبدی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە و دواجار پاش ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە