سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە

حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

حەبیبوڵڵا کەریمی، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دادگای شۆڕشی شاری سنە لە ماوەی ڕابردوودا سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەر چالاکێکی کرێکاری بە ناوی حەبیبوڵڵا کەریمی و خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە. ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو چالاکە کرێکارییە هەتا ئێستا ڕوون نەکراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای ٣ مانگ بەندکردنی حەبیبوڵڵا کەریمی گۆڕاوە بۆ پێبژاردنی ١٢ ملیۆن تمەنی ئێرانی.

ئەو هاووڵاتییە شەوی ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لە ماڵی بنەماڵەی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لاوی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دواجار ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە