شنۆ: ناڕوونی چارەنووسی یاسین سەمسام، دوای شەش مانگ دەستبەسەکردن

ماوەی شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەناوی یاسین سەمسام تێدەپەڕێت و بێ هیچ بەد

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:٠٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ماوەی شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەناوی یاسین سەمسام تێدەپەڕێت و بێ هیچ بەدواداچوونێک بۆ دۆسییەکەی لەلایەن ناوەندی پەیوەندیدارەوە لە بەندیخانەی شاری شنۆ ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر دەسەتبەسەرکردنی یاسین سەمسام، هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە بەندیخانەی شنۆدا بەندکراوە.

هەواڵی دەستبەسەرکرانی یاسین سەمسام لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بۆ یەکەمجار لەلایەن هەنگاوەوە بڵاوکرایەوە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ئەم بەندکراوە بڵاونەبووەتەوە.

یاسین سەمسام ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەل بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترابووەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەمسام، لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەریبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە