سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگای سنە

محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی داداگای شاری سنە کە لە زستانی ڕابردوودا بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە س

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:١٢


هەنگاو: هەینی، ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی داداگای شاری سنە کە لە زستانی ڕابردوودا بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگای شاری سنە، لەم دوایییانەدا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، بە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەربوونەکەیەوە، سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو سزایەی کە بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاوە، گۆڕدراوە بۆ پێبژاردنی چوار ملیۆن تمەنی پارەی ئێرانی.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لە شاری سنە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

دواجار ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە