دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی ناڕازی لە سەقز و پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی فەرهاد پوورئەحمەد، خەڵکی شاری پیرانشار و هیوا لەتیفی، خەڵکی شاری سەقز، پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی خ

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٤٥


هەنگاو: هەینی، ٣٠ پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی فەرهاد پوورئەحمەد، خەڵکی شاری پیرانشار و هیوا لەتیفی، خەڵکی شاری سەقز، پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن دەستبەسەر کراون، هەتا ئێستاش چارەنووس و دۆخی تەندروستیی ئەو دوو هاووڵاتییە ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی جولایی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی هیوا لەتیفی و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن لە گۆڕەپانی "زیندان"ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژێک پێشتر، واتە چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ (١٩ی جولای) هاووڵاتییەکی دیکەی ناڕازی بە ناوی فەرهاد پوورئەحمەد، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بە هەمان شێوە و بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراودا هێزە حکوومەتییەکان لە گۆڕەپانی "ئازادی"ی شاری پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەری و بە باتۆم و قاییش و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و پاشان دەستبەسەریان کردووە.

ئەو هاووڵاتییانە دوای ئەوەی کە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنگەلێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە دۆخی تەندروستیی ئەو دوو دەستبەسەرکراوە کوردە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەکردن لە کاتی دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، جێی نیگەرانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە