مەریوان؛ حەوت چالاکی ژینگەپارێز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

لای کەم حەوت کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانی دەورووبەری ئەو شارە بە

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٨:٣٧


هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لانی کەم حەوت کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان لەکاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و دامرکاندنی ئاگری دارستانەکانی دەورووبەری ئەو شارە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ ( ٢١ی جوولایی ٢٠٢٣ ) لانی کەم حەوت چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان کە ناسنامەی پێنج کەسیان بە ناوەکانی بەرزان پیرووزی، مادیح نیکپەی، بورهان مەکی، ئارام کەیوان و سەیوان نیکپەی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی کانی میران لە سنووری ئەو شارە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو ٧ کەسە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان گواستراونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیەندراوە.

دارستانەکانی دەورووبەری مەریوان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕەوە و لە پێنج قۆڵەوە لەلایەن کەسانی سەر بە سوپای پاسداران ئاگری تێبەردراوە و هەتا ئێستا هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز بۆ کۆنتۆڵکردنی ئاگرەکە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە