ڕاپۆرتی هەنگاو/ هێرشی گرووپێکی سەلەفی توندئاژۆ بۆ سەر بنەماڵەیەک لە شاری سنە

لە ئەنجامی هێرشی گرووپێکی توندئاژۆی سەلەفییەکان بۆ سەر بنەماڵەیەک لە شاری سنە، کەریم قەوامی کوژرا و براکەی خالید قەوامی، بەهۆی پێکرانی بەچەکی

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٢:٥٠


هەنگاو: هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

لە ئەنجامی هێرشی گرووپێکی توندئاژۆی سەلەفییەکان بۆ سەر بنەماڵەیەک لە شاری سنە، کەریم قەوامی کوژرا و براکەی خالید قەوامی، بەهۆی پێکرانی بەچەکی سارد لە چەشنی چەقۆ و قەمە بەسەختی برینداربوو و بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٠ی جولایی ٢٠٢٣)، کەریم قەوامی، لەلایەن ژمارەیەک سەلەفیی توندئاژۆوە کوژرا و برایەکیشی بەناوی خالید قەوامی بەسەختی بریندارکرا و بۆ نەخۆشخانە گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم گرووپە توندئاژۆیە سەلەفییە لەژێر ناوی "ئیرتداد و کفر" هێرشیان کردووەتە سەر ئەم بنەماڵەیە لە گەڕەکی عەباساوای شاری سنە. جێگای ئاماژەیە کەهێزە حکوومەتیی و ئەمنییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستتێوەردانیان نەکردووە.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە سەلەفییەکان لە کوردستان لە ڕێگای کەناڵی ئینستاگرامی و تێلێگرامییەوە ڕاستەوخۆ بەپشت بەستنی تاکڕەوانە و شەخسی خۆیان بۆ ئیسلام، لەژێر ناوی "فەتوا" هەڕەشەی کوشتن لە هاووڵاتییان دەکەن.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە سەرەڕای کۆنترۆڵی توندی ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر هەرچەشنە چالاکییەکی مەدەنی و سیاسیی لە شارەکانی کوردستاندا، بەشێوەیەکی کردەیی هیچ هەنگاوێک بۆ ڕێگری لە هەڕەشەی ئەم کەسانە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان هەڵنەگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە