بەردەوامیی ناڕوونیی چارەنووسی ئەفخەم مورادیان و کورش فارووقی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفخەم مورادیان و کورش فارووقی کە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، تاکوو ئ

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٢٢


هەنگاو: شەممە، ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی ئەفخەم مورادیان و کورش فارووقی کە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەفخەم مورادیان، تەمەن ٣٧ ساڵ و کورش فارووقی، تەمەن ٤٢ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقزن، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کەسە لە کاتی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری و بێبەش کراون و تەنیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکانیان ئاگادار کردووتەوە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتن.

کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٠ی پووسپەڕی ٢٧٢٣ (١ی جەلایی ٢٠٢٣) هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کورش فارووقی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕ ٢٧٢٣ (٢٢ی جولایی ٢٠٢٣) لە شەقامێکی شاری سەقز و لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە